×

ئێران سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لایەنە سیاسیەکان ئاگاداردەکاتەوە

 2022-01-24
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، ئێران پەیامی داوە بە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لایەنە سیاسیەکان کە نابێت کورد ببنە ھۆی لێکترازانی ماڵی شیعە.

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بۆ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی ئاگادارکردووەتەوە و پێیانی وتووە کە نابێت کورد ببنە ھۆی لێکترازانی ماڵی شیعە، بۆ دروستکردنی زۆرینەیەک بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەرنا بە دڵنیاییەوە ئێران بەرپەرچ دانەوەی دەبێ.

نازم دەباغ ئەوەشی ووتوە، "ترسم لەوە ھەیە ھەندێک سیاسەت لە عێراقدا بمانگەڕێنێتەوە بۆ شێوازێک لەو ڕووداوانەی لە کاتی ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم بینران " 

 


‌نوێترین