×

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان: ئێمە و ھاوڵاتیانی ھەرێم زۆرینەین و دەتوانین ئەم وڵاتە بگۆڕین

 2022-01-24
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،" ئێمە و ھاوڵاتیانی ھەرێم زۆرینەین و دەتوانین ئەم وڵاتە بگۆڕین" وتیشی، "بەرنامەیەکمان داڕشتووە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیاندایە".

کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، نەوەی نوێ بەرنامەیەکی داڕشتووە کە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیانە.

وتیشی، داھاتی ھەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە تاڵانفرۆش دەکرێت لە کاتێکدا لە ھەڵبژاردندا کەمینەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "جوڵانەوەکە و سەرۆکەکەشی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا فشاری زیاتر دروست بکرێت تا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ھەرێم بکرێت و ژیانی خەڵک خۆش بێت."

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی چوار کورسییە و لە ھەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراقیشدا توانی لە ١٥ بانزنەی ھەڵبژاردن ٩ کاندیدی سەرکەوتووی پەرلەمانی ھەبێت. بڕیاریشە لە ئەمساڵدا ھەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و سەرجەم حزبە کوردستانییەکانیش کۆکن لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.

 


‌نوێترین