×

بە رێنمایی نوێ پرسە دانان دەکرێتەوە

 2022-01-24
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پرسەدانان قەدەغە کراوە، بە مەرج رێنمایی نوێی خۆپارێزی پرسە دانان دەکرێتەوە.

نەبەزئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی مەرج و رێنماییە تازەکانی کردنەوەی پرسە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی دوو ساڵە پرسە دانان قەدەغەکراوە، پێش قەدەغەکردنی لە یەک پرسەدا نزیکەی ٩٥ لەس لە شاری ھەولێر تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستاش بە رێنمای و خۆپارێزی نوێوە دەکرێتەوە.

 


‌نوێترین