×

جارێکیتر سزای دەمیرتاش درا

 2022-01-24
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
دادگای مێرسین سزای ساڵێکی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.

ئەمرۆ دووشەممە، ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، دادگای شاری مێرسین سزای ١١مانگ و ٢٠ رۆژی  بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، بە تۆمەتی قسەوتن بە ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦.

لای خۆیەوە دەمیرتاش ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.

لە  ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دادگای دەستوری تورکیا رایگەیاندبوو دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش لە زیندان ماوەی دیاریکراوی تیپەڕاندووە و ئازادییەکانی پێشێلکراوە و بۆیە دادگا بڕیاریداوە بە قەرەبووکردنەوەی ماددی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە کۆتای ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی تیرۆر دەستگیرکرا، لەبەرامبەردا دەمیرتاش ئەو تۆمەتانەی رەتکردۆتەوە.

دەمیرتاش لەلایەن دادگای باڵای تورکیاوە سزای ١٤٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و لەو کاتەوە لە زیندانی ئەدرنەدایە.

پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، دووەم گەورەترین پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا  و پارتی دەسەڵاتدار بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، کە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە تیرۆر ناساندویانە.

 


‌نوێترین