×

ھۆکاری دابەشنەکردنی موچەی خانەنشینانی سلێمانی ئاشکراکرا

 2022-01-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
چەند رۆژێکە خانەنشینانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە گردبوونەوە و نارەزایی ئەنجام دەدەن بەھۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان، لەکاتێکدا ئەمرۆ دابەشکردنی موچە مانگی کانونی دووەم دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، دابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی وەرگرت.

ھاوکات، تاوەکو ئێستا خانەنشیان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە چەند رۆژێکە سەرەدەگرن بۆ وەرگرتنی موچە، بەڵام لەلایەن بانکەکانەوە پێیان نادرێت و بە وتەی بەرپرسانی بانکەکان، پارەی پێویست بۆ خانەنشینان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی زانیاریەکانی وڵاتەکەم، کێشەی موچەی خانەنشینان پەیوەندیدارە بە نەبوونی سیولەی پێویست لە بەردەستدا و ھۆکارەکەشی بۆ نەگەڕانەوەی داھاتەکانی سنوری سلێمانی گەڕاندەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش لەگەڵ دابەشکردنی موچەی ھێزەکانی ئاسایشدا، موچەی ئاسایشی سنوری سلێمانی دابەشنەکراو بەرپرسانی وەزارەتی دارایی باسیان لەوەدەکرد کە داھاتی سنوری سلێمانی نەگەراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ خانەنشینانیش بەھەمان شێوە قسەدەکەن. 

داھاتی حکومەتی ھەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

 


‌نوێترین