×

سەدر: مەرجمان ھەیە بۆ ئەوانەی بەشداری حکومەت دەکەن

 2022-01-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
موقتەدا سەدر رایگەیاند، ھەندێک لایەنی سیاسی بەھۆی گەندەڵی دەبێت دوربخرێنەوە، چونکە حکومەتی زۆرینە دوای گەندەڵییەکی بەربڵاو لە وڵاتدا بڕیاری پێکھێنانی دراوە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لەپەیامێکی چیدیۆیدا رایگەیاند، رەوتی سەدر لە حکومەتی کازمی و حکومەتی داھاتوشدا ھیچ وەزارەتێکی نابێت کە لەلایەن ئەندامانی رەوتەکەیەوە بەڕێوەببرێن، ئەوەش لەپێناوی پاراستنی شکۆی ئایینزا و پرۆسەی چاکسازی دەبێت، بۆیە دەیانەوێت حکومەتی داھاتو چاکسازی بکات و شکۆی ھاوڵاتیان بپارێزێت.

وتیشی، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەڵێن حکومەتی داھاتو دەبێتەھۆی لاوازبونی شیعە چونکە کورسییەکانیان لەپەرلەمان کەمینە دەبن، بەپێچەوانەوە ئێمە بڕیارمانداوە ھەندێک لایەنی تۆمەتبار بە گەندەڵی لە حکومەت دوربخەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە ھەڵبژاردنمان بە یاسای نوێ ئەنجامدا تا گەلەکەمان بەرەو کەناری ئارامی ھەنگاو بنێت".

 


‌نوێترین