×

پچرانی تەزووی کارەبا بۆ یەکەمجارە کاریگەری لە سەر ملیۆنان کەس دروستکرد

 2022-01-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەندا لە سێ وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستدا تۆڕی کارەبا پچرا و کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکرد، بەپێچەوانەوە لە ھەرێم گەر کارەبا ھەبێت و نەکوژێتەوە سەیر و دەگمەنە.

دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە ڕووداوێکدا لە تۆڕی کارەبا لە سێ وڵاتی ئاسیای ناوەڕاستدا بوو بەھۆی ئەوەی ملیۆنان کەس بەبێ کارەبابن و بووە ھۆی پەکخستنی ھێڵی شەمەندەفەر فڕۆکەخانەکان و گیرخواردنی سەدان ھەزار کەس.

ئەمرۆ لە ئەلماتی نێوەندی بازرگانی کازاخستان و ھەروەھا پایتەختەکانی قرغیزستان و ئۆزبەکستان کارەبایان بڕا، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کاربەدەستانیش دەڵێن ئەو کارەبا بڕینە لەو پارێزگایانەی ئەو سێ وڵاتەدا درێژەی کێشاوە.

ھاوکات وەزیری وزەی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕینی کارەباکە بەھۆی " ڕووداوێکی گەورەوە" لە تۆڕی کارەبای کازاخستان ڕوویداوە.

لە فڕۆکەخانەی سەرەکی تاشکەند کە شارێکی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیران.
وەزارەتی وزەی ئۆزبەکستان پێشنیازیشی کرد، ئامێرە گاز و ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی بکوژێنرێنەوە " لە پێناو ڕێگەگرتن لە ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو" لە کاتێکدا کارەباکە چاکدەکرێتەوە. بەڵام ھێڵی شەمەندەفەری ناوچەکە بە تەواوەتی ڕاگیرا و پەیامنێرێکی ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێسیش دەڵێت ئاویش زۆر بە زەحمەت لە بەلوعەکانەوە دەھات.

لەلایەکیترەوە ترافیک لایتەکان لە ئەلماتی ھەمووی کوژابوونەوەو قەرەباڵغی و سەرلێشێوانێکی زۆری دروست کردبوو، بەڵام لە پاش نیوەڕۆوە چاککرانەوە.

ئەو کارەبا برانە بۆ ئەو وڵاتانە سەیر و دەگمەنە و دوبارەبوونەوەی ئەستەمە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دوای ٣٠ ساڵ لە حوکمرانی بەرپرسانی دوو حزب نەتوانراوە ئەو کەرتە چارەسەر بکرێت و ھاوڵاتی لە بچرانی کارەبا رزگاربکات، لەگەڵ ئەوەشدا سەدان ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کەرتی کارەبا تەرخانکراوە و بەھەدەردراوە. 

 


‌نوێترین