×

ھاوپەیمانێتییە سێقۆڵیەکەی سەدر درزی تێکەوت و ھاوپەیمانێتییەکی نوێ راگەیەندرا

 2022-01-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەشێک لە پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانێتییە سێقۆڵیەکەی سەدر و بارزانی و حەلبوسی جیابوونەوە و ھاوپەیمانێتیەکی نوێیان بەناوی "سەروەری" راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ھاوپەیمانێتییەکە بە ناوی سەروەری دەبێت و خەمیس خەنجەری کەسایەتی سیاسی عێراق سەرۆکایەتی دەکات. 

بەپێی زانیارییەکان ھاوپەیمانێتییەکە لە پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە پێکدێت و بەنیازی فراوانکردنین.

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە، کە ھاوپەیمانێتییەکی گشتگیر دەبن و کار بۆ سەروەری عێراق و بنیاتنانی دەوڵەتێکی نیشتیمانی دەکەن.

ئەوەس خراوەتەڕوو، کە کار دەکەن بۆ ئەوە چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکاندا بێت و پشتگیری ھێزەکان دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.

 


‌نوێترین