رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندی ١٠ گەندەڵترین وڵاتانی جیھانە و ھەرێمی کوردستانیش گەندەڵترینیانە.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جارێکیتر مامەلەی عێراق لاوازبووە و پلەی دەیەمی گرتووە لە نێو گەندەڵترین وڵاتانی جیھاندا ھاوشانی زیمبابۆی و کەمبۆدیا و ھندۆراس.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا عێراق دوو خاڵی زیادکردووە و لە کۆتایی ریزبەندیەکەوە ھاتوەتە پێش و سێ پلە بەرزبووەتەوە، لەگەل ئەوەشدا ھێشتا دورە لە ناوەراستی گەندەڵترین وڵاتانی جیھان کە ٤٣ ولاتن و بۆیە بە گەندەڵترین وڵاتی جیھان دادەنرێت.
ھاوکات لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، ھەرێمی کوردستان گەندەڵترین ناوچەیە لە جیھاندا و بەوتەی پەرلەمانتارانی کورد دەیان ملیار دۆلار ساڵانە لە داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان دیارنامێنێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە بنەماڵەی بارزانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بنەماڵەتی تاڵەبانی بەرێوەی دەبەن کۆنترۆڵی جومگەکانی دەسەڵاتیان کردووە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا و ھەردوو بنەماڵە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.
بەوتەی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەھۆی نەبوونی شێوازێکی چاودێریکردن وای کردووە داھات و پارەی کوردستان بەشێوەی نامەشروع لەلایەن ھەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە قۆرغبکرێت.
لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کۆنترۆڵی زۆربەی دەزڤا و دامەزراوە بازرگانیەکانیان کردووە لەگەڵ کێڵگە نەوتییەکان.