×

باکوری کوردستان.. پاسێکی گەشتیاری سلێمانی وەرگەڕاوە و ٣٢ کەس برینداربوون

 2020-11-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لە پارێزگای ئورفه‌ى باکوری کوردستان پاسێکی گەشتیاری سلێمانی وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە ٣٢ سەرنشین برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پاسێکی گەشتیاری کە لە شاری سلێمانیەوە رووی کردووەتە باکوری کوردستان لەسەر رێگای ئورفه‌ - وێرانشار کۆنترۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ٣٢ گەشتیار برینداربوون، دووان لە بریندارەکانیش دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە.

ھاوکات تیمەکانی فریاکەوتنی ناوچەکە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری روھا و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستی پێکردووە.

 


‌نوێترین