×

مانگرتن لە شارەکانی ئێران دەستیپێکرد

 2022-01-29
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ئەمڕۆ ھەزاران مامۆستا لە سەرجەم شار و شارۆچکە جیاجیاکانی ئێران، مانیان لە وتنەوەی وانەکانی خوێندن گرت و نەچوونەوە پۆلەکانیان.

مانگرتنەکە دوای ئەوە ھات کە ھەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی ھەماھەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە مامۆستایانی ئێران دەست دەکەن بە مانگرتنی سەرتاسەریی وئەمڕۆش مانگرتنەکەیان دەستپێکرد. 

ھاوکات سەندیکای مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، نیگەرانن لە درووستبوونی دۆخی خراپی مامۆستایانی ئێران و داوای چارەسەرکردنی دەکەن. 

بە ھۆکاری خراپی بژێویی ژیانیان و داواکاریی بەرزکردنەوەی موچەکانیان ئەمرۆ بە ھەزاران مامۆستا، بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و نەچوونە پۆلەکانەوە، وا بڕیاریشە مانگرتن و ناڕەزایەتیەکان بەردەوامی ھەبێت. 

احتجاجات إيران..إضراب واعتصام شامل للمعلمين والتربويين في مدن مختلفة -  منظمة مجاهدي خلق الإيرانية


‌نوێترین