×

شوێنی ھاتنی ھێرشکارانی داعش بۆسەر بەندینخانەی حەسەکە ئاشکرابوو

 2022-01-31
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) دوای کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی بەندینخانەکە رایگەیاند، ئەو چەکدارانەی داعش کە ھێرشیانکردووەتە سەر بەندینخانەکە لەناو خاکی عێراقەوە ھاتوون.

لە راگەیەنراوێکی ھەسەدەدا ھاتووە، ھێرشەکەی سەر بەندینخانەی غوێران لە حەسەکە کە یەکەمجارە ھێرشی لەوجۆرە بکرێت لەدوای راگەیاندنی کۆتایی داعش بەر لە سێ ساڵ، دەرخەری ئەوەیە کە داعش تا ئێستاش مەترسیە نەک بۆ سەر ناوچەکە بەڵکو بۆسەر تەواوی جیھان.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ھەسەد،لە ماوەی ھەشت رۆژی شەرەکەدا، ٣٧٤ چەکداری داعش کوژراون و ١٢١ چەکداری ھەسەدە و کارمەندانی بەندینخانەکە کوژراون.

ئەوەشی روونکردۆتەوە، لە نێو کوژراوەکاندا داعش ٧٧کەسی لە کارمەندان و پاسەوانانی گرتوخانەکە کوشتووە، ھەروەھا ٤٠ چەکداری ھەسەدە و چوار ھاوڵاتی مەدەنیش کوژراون. 

 


‌نوێترین