×

تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی لەسەر سنورەکانی هه‌رێم راگەیاند

 2020-11-17
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکرد، لە پرۆسەیەکی سەربازی دژی "پەکەکە" لەسەر سنورەکانی هه‌رێمى كوردستان، رەقیبێکی سوپا کوژراوە.

وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، لەکاتی پرۆسە سەربازییەکەدا لە ناوچەی "جوکورجا" لە ویلایەتی ھەکاری سەر سنورەکانی تورکیا و عیراق سەربازەکە کوژراوە، کە پلەی رەقیبی ھەیە لە سوپادا.

چەند مانگێکە سوپای تورکیا پرۆسە سەربازییەکانی لە سەر سنورەکان و لەناو سنورەکانی ھەرێمی کوردستان چڕکردوەتەوە، ھەردوولایەنی (پەکەکە و سوپای تورکیا) ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و گەریلایان لە یەکتر کوشتووە.

Image

استشهاد جندي تركي شرقي البلاد (صورة)


‌نوێترین