×

پەکەکە کوژرانی نۆ سەربازی تورکیای لە ھەولێر راگەیاند

 2020-11-17
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
میدیای پەکەکە کوژرانی نۆ سەربازی تورکیای لە ناوچەی زابی باکوری ھەولێر لە روبەروبوونەوەکاندا راگەیاند.

بەپێی میدیای پەکەکە، لە دوو رۆژی رابردوودا شەڕوپێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سێ ناوچەی زاب لە نیویاندا گوندی کنایانش روویداوە بەھۆیەوە نۆ سەربازی تورکیا کوژراون، بێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی پەکەکە بکات.

پێشتر سوپای تورکیا بڵاویکردەوە، بەھۆی بۆردومانی ناوچەی زاب و ئاڤاشین و چیای قەندیل پێنچ چەکداری پەکەکە کوژراون.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکرد، لە پرۆسەیەکی سەربازی دژی "پەکەکە" لە ناوچەی "جوکورجا" لە ویلایەتی ھەکاری سەر سنورەکانی تورکیا و ھەرێمی کوردستان سەربازێکی تورکیا بەپلەی رەقیب کوژراوە.

 


‌نوێترین