×

ناوی ئەو رێکخراو و کەسایەتییانەی ئەمەریکا سزای خستوووەتە سەریان بڵاوکرایەوە و وه‌زيرى ئيتلاعات له‌ نێوياندايه‌

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستووەتە سەر وەزیری ئیتلاعات و دەزگای ناسراو بە بونیادی موستەزعەفانی ئێنقلابی ئیسلامی و دەیان کەسایەتی ئەو دەزگایە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، و تێیدا بەشی کۆنترۆڵی دارایی بیانی کە بە OFAC ناسراوە، سزای خستووەتە سەر چەندین کاربەدەستی دیکەی ئێران کە لە نێویاندا مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانی تێدایە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، رێکخراوی موستەزعەفین کە رێکخراوێکی بەناو خێرخوازی سەر بە عەلی خامنەییە خراوەتە لیستی سزادراوانەوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە ئەو رێکخراوە وەک ئێمپراتۆریەتێکی کۆکردنەوەی پارەیە بۆ رێبەری باڵای ئێران، و بەپێی سزاکە تەواوی موڵک و دارایی ئەو رێکخراوە  دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەو کەسانەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستوەتە سەریان، بریتین لە:

مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران

پەروێز فەتاح، سەرۆکی دەزگای بونیادی موستەزعەفان

موحسین عەلیخانی، بەرپـرسی کۆمپانیای سینا سەر بە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

محەممەد ئەتابەک، بەڕێوبەری کۆمپانیای ھۆلدینگ سەر بە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

ئەمیر مەنسوور بەرقەعی، جێگری پەروێز فەتاح لە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

محەممەد عەلی یەزدانجو ، جێگری وەزیری کاروباری ئابوری 

محەممەد ئەسکەندەری، بەڕێوەبەری کارگێڕی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سینا سەر بە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

جەواد قەناعەت، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری کارگێڕی و پشتیوانی دەزگای بونیادی موستەزعەفان

زیاء ئیمانی، سەرۆکی بانکی سینا سەر بە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

خوسرەو موختاری، جێگری بەڕێوەبەری پلان و کۆبۆوە کانی دەزگای بونیادی موستەزعەفان

جەواد ئوجی، بەڕێوەبەری ھۆڵدینگ ئینەرجی گوستەر سەر بە دەزگای بونیادی موستەزعەفان

 


‌نوێترین