×

وەزارەتی تەندروستی: ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن له‌ سه‌نته‌ره‌كانى كۆرۆنا كارده‌كه‌ن

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم وردەکاری دامەزراندنی ٥٠٠ کارمەندی پزیشکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دامەزراندنەکە بە شێوەی کرێی رۆژانە و بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە، وەزارەتی تەندروستی بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار مانگانەی بۆ دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بەشێوەی کاتی بۆ ماوەی شەش مانگ تەرخانکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خەرجکردنی پارەکە بەشێوەیەکە، بڕی ٥٥٠ ھەزار دینار مانگانە بۆ پەرستاری زانکۆ و ٤٥٠ ھەزار دیناریش بۆ یاریدەدەری سڕکار دەبێت.

لەبارەی چۆنێتی دابەشکردنی ئەو کەسانە بەسەر شارە جیاوازەکانی ھەرێمدا ھاتووە، لە ھەولێر ١٥٥ کەس، سلێمانی ١٢٥ کەس، دھۆک ١١٥ کەس، راپەڕین ٣٠ کەس، ھەڵەبجە ٣٠ کەس، گەرمیان ٣٠ کەس و کۆیەش ١٥ کەس.


‌نوێترین