×

رۆژئاوای کوردستان.. بەرپرسێکی ئاسایش و برازایەکی کوژران

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
روانگەی سوری بڵاویکردەوە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ئەحمەد دغیم، بەرپرس لە ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دێرەزور و پاسەوانیکی کوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە، ئەحمەد دغیم، بەرپرسی ھێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دێرەزوور و پاسەوانێکی کە برازای خۆی بووە لە گوندی زر لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج و ھەردووکیان کوژراون.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا شانە نوستوەکانی داعش ھێرشەکانیان و کردنە ئامانجی کەسایەتی و بەرپرسانی ھەسەدەیان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، لە بەرامبەریشدا ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازیان لە سنورەکەدا ئەنجامداوە و دەیان چەکداری رێکخراوەکەیان دەستگیرکردووە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی روانگەی سوری، لە تەموزی ساڵی ٢٠١٨ وە تا ئەمڕۆ لە سنوری چوار پارێزگای دێرەزوور و حەلەب و رەقە و حەسەکە، لەگەڵ ناوچەی مەنبج، کە لە ژێر دەسەڵاتی ھەسەدەدان ٥٩٤ کەس کوژراون.

بە پێی ئامارەکە لەو ژمارەیە، ٢٠٨ کەسیان خەڵکی مەدەنین کە ١٥ یان منداڵبوون، ھەروەھا ٣٨٢ کەسیان لە ھێزە ئەمنیەکانی ھەسەدەبوون.

 


‌نوێترین