×

یۆنان یاسای کۆچ ھەموار دەکاتەوە بۆ زیاتر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
حکومەتی یۆنان بەنیازە یاسای کۆچ ھەمواربکاتەوە تاوەکو بتوانێت کۆچبەر و پەناخوازی زیاتر بنێرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان و ھەروەھا خزمەتگوزاری و ھاوکارییەکانیان کەم دەکاتەوە و ھەنگاوەکانیش خێراتر دەکات.

نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچی یۆنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینفۆمایگرانت رایگەیاندووە، ئەوە سێیەم ھەموارکردنەوەی یاساکەیە لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا، ھەموارەکە حکومەت زیاتر دەستکراوە دەکات بۆ ناردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی تێپەڕ وەک تورکیا یاخود نیشتمانی خۆیان وەک عێراق و ئەفغانستان.

ناوبراو دەشڵێت، "زۆرێک لە خەڵکی لە وڵاتی تێپەڕبوونی سەلامەتەوە دێن، ئەوان زۆر سەلامەت بوون کاتێک ھاتوون بۆ یۆنان، ئێمە چاو دەخشێنینەوە بە یاساکانماندا، نابێت خەڵکی لە وڵاتێکی سەلامەتی وەکو تورکیا بێت بەرەو یۆنان، ئەوانە دەگەڕێنینەوە."

وەزیری کۆچ دەپرسێت "ئەگەر کەسێک لە ڕۆژھەڵاتەوە (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) بێت بۆ تورکیا و لەوێ ھیچ مەترسییەکی لەسەر نەبێت، ئیتر بۆچی بێت بەرەو یۆنان بۆ داواکاری مافی پەنابەری، جەختی کردەوە کە "ئێمە سنورەکانمان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزین."

باسی لەوەشکردووە، تەنانەت ھەوڵی ناردنەوەی زیاتری کۆچبەرانی ئەفغانستان دەدەن چونکە "زۆر ناوچەی ئەو وڵاتە" سەلامەتە و دەکرێت بگەڕێنەوە شوێنەکانیانی خۆیان ، حکومەت دەیەوێت ڕێکارەکانی وەرگرتنی پەنابەری خێراتر بکات و ئەو کاتەش کەم دەکاتەوە کە کۆچبەر دەتوانێت لە ناوەندەکانی پێشواز بمێنێتەوە.

ئاشکراشیکردووە، "ئێمە ژمارەی وەرگرتنی کەیسەکانی مافی پەنابەریمان کرد بە دوو ئەوەندە، لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی دێنە یۆنان تەنھا بۆ چەند مانگێک دەتوانن لە سود لە خزمەتگوزاریی و وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون ببینن نەک بۆ چەند ساڵێک، ئەوەش بەو مانایەی کە پەناخوازان دوای چەند مانگێک بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکەیان دەدرێت و ئەگەر ڕەت بکرێتەوە بەخێرایی دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتوون.

 


‌نوێترین