×

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە چەمچەماڵ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 2020-11-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لە روداوێکی ھاتوچۆدا لەنێوان ناحیەی ئاغجەلەر و گۆپتەپە، سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی عەسکەر لەسەر رێگای ئاغجەلەر -گۆپتەپە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان و ئۆپڵ پێکیانداداوە و لەئاکامدا ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە و دووکەس لە ناو ئۆپڵەکەدابوون ژن و پیاوێک بوون سوتاون و بەھۆی زۆریی رێژەی سوتاوییەکەیان، نەناسراونەتەوە.

ھاوکات خانەوادەی ئەو دوو کەسی لە ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکەدابوون و گیانیان لەدەستداوە بڵاویانکردووەتەوە کە ھاوسەری یەکتربوون و پیاوەکە ناوی محەمەد سابیر تەمەن ٢٢ ساڵان بووە و خێزانەکەشی ناوی کۆچەربووە و خەڵکی گۆپتەپەبوون.

لە نێو ئۆتۆمبێلە نیسانەکەشدا دوو کەسی تێدابوون، کەسێکیان سوتاوە و گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیکەیشیان برینداربووە. 

No description available.

No description available.


‌نوێترین