×

کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق دەستیپێکرد

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند، دوێنێ ھەینی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق دەستیپێکرد و یەکەم کاروانیش ٥٠٠ سەرباز دەکشێنەوە.

تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردوە، ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق شەڕکەر نین و تەنھا ئەو ھێزانەی لێیە، کە پاڵپشتی ئاسمانی پێشکەش دەکەن بۆ کردنە ئامانجی چەکدارانی داعش، ھەروەھا پاڵپشتیی لۆجیستی و راوێژکاریش پێشکەشدەکەن.

وتیشی "بەپێی رێکەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن رۆژی ھەینی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکردوە و سەرەتاش ٥٠٠ سەرباز دەکشێنەوە.

خەفاجی ھێمای بۆ ئەوەشکرد، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق لە کاتێکی زۆر کەمدا دەکرێت و ئەوەش بەپێی خشتەیەکی نێوان عیراق و ئەمریکا و بەپێی ئەو کاتانەی کە دیاریکراون دەبێت.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی عێراق ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ٢ھەزار و ٥٠٠ سەرباز کەمدەکرێتەوە.

 


‌نوێترین