×

ڤیدیۆ.. کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لە بەرازیل توندوتیژی لێدەکەوێتەوە

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لە نێو مارکێتێک لە بەرازیل کاردانەوە و توندوتیژی لێکەوتەوە و دەیان دوکان و شوێنی بازرگانی زیانيان بەرکەوت.

دوای کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەنێو مارکێتێکی لقی کارفور لە شاری بۆرتۆ ئالگیری لە باشوری بەرازیل لەلایەن دوو پۆلیسی مارکێتەکەوە، ھەزاران کەس لەو شارە خۆپیشاندانیان کرد و دەیان دوکان و شوێنی بازرگانی سوتان.

ھاوکات دووای رووداوەکەش، لقی کۆمپانیای کارفوری فەرەنسی لە بەرازیل نیگەرانبوونی خۆی لە رووداوەکە دەربری و بریاریدا کۆتایی بە گرێبەستی کۆمپانیا ئەمنیەکە بێنێت و بەرێوەبەری مارکێتەکەش دوردەخاتەوە و مارکێتەکەش دادەخات وەک رێزێک بۆ قوربانیەکە.

میدیاکانی بەرازیلیش بڵاویان کردەوەو لە زۆربەی شارەکانی بەرازیل گردبوونەوە و توندوتیژی دروستبووە و داوای پاراستنی مافی رەشپێستەکان دەکەن. 

 


‌نوێترین