×

ئەمریکا ٤٥ رۆژی دیکە مۆڵەتی بۆ عیراق درێژکردەوە

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، ئەمریکا ٤٥ رۆژی دیکە لێخۆشبوونی بۆ عیراق درێژکردوەتەوە بۆ کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران تا ئەو کاتەی وڵاتێکی دیکە دەستبەردەکات.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی راگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ماوەی ٤٥ رۆژی دیکە لێخۆشبوونی بۆ بەغدا درێژکردوەتەوە لە سزاکانی سەر ئێراندا تا بتوانێت غاز و کارەبا لە وڵاتە بکڕێت و شوێنگرەوەیەکی تر دابین دەکات.

سەرەڕای ئەوەی عیراق یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی نەوت لە جیھاندا، بەڵام تائێستاش لە بواری وزەدا پشت بە ئێران دەبەستێت بەتایبەتی لە غاز و کارەبادا لە ٣٠% پێداویستییەکانی لەو وڵاتە دەکڕێت لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەشی پێویستی ناوخۆیی بەرھەمبھێنێت.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کاتێک ئەمریکا سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندوەتەوە، بەردەوام لێخۆشبوونی ماوەی ١٢٠ رۆژی بۆ عیراق دەردەکرد و بەھیوای ئەوەیە سەرچاوەیەکی دیکە بۆ دابینکردنی غاز و کارەبا بدۆزێتەوە، لە ھاوینی رابردوودا ماوەکەی بۆ ٦٠ رۆژ درێژکردەوە و لە ئێستاشدا بۆ ٤٥ رۆژ کەمکردووەتەوە.

 


‌نوێترین