×

لوتکەی G٢٠ لە سعودیە کارەکانی دەستپێدەکات

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بڕیارە ئەمرۆ سەرکردەکانی گروپی ٢٠ کە سعودیە میوانداریی دەکات کۆببنەوە و تاوتوێی پرسە گرنگەکانی جیھان لە سەروی ھەمویانەوە چۆنیەتی روبەروبوونەوەی کۆرۆنا بکەن و دوو رۆژ دەخایەنێت.

لوتکەی G٢٠ کە ئەمساڵ سعودیە میوانداری دەکات، ئەمڕۆ و سبەی ٢١و ٢٢ـی مانگ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت سەرکردەی وڵاتانی تورکیا، ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا، ھیندستان و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکە وەک روسیا و چین بەشداریی لوتکەکە بکەن.

لە لوتکەی G٢٠ ی ئەمجارەدا پرسە ئابوری و کۆمەلایەتی و داراییەکانی جیھان باس دەکرێت و کاریگەرییەکانی کۆرنا و کەمکردنەوەی زیانەکانی بۆسەر ئابوری جیھان بەتایبەتی لە ولاتانی ھەژار قسەی لەسەر دەکرێت و ھەروەھا ھەنگاوەکانی بوژانەوەی ئابوری جیھانی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا و پێش دەستپێکردنی لوتکەی G٢٠ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و باسیان لە ھەماھەنگی ھەوڵەکان لە چوارچێوەی کارەکانی لوتکەی G٢٠ کرد کە سعودیە میوانداریی دەکات.

سعودیە لە تشرینی دوەمی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی ساڵێک سەرۆکایەتی لوتکەی G٢٠ ی وەرگرت، دوای کۆتاییھاتنی ئەو لوتکەیەی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.

 


‌نوێترین