×

ھۆڵندا نزیکەی ١٥٠ سەرباز رەوانەی ھەولێر دەکات

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵندا رایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەرباز رەوانەی ھەولێر بکات، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

وەزارەتی بەرگریی ھۆڵندا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی دوای ئەوەی راھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە، لە ساڵی داھاتوەوە ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەژێر فەرمانڕەوایی ئەواندا دەبێت.

لە تەموزی ساڵی ٢٠١٩ دا، کونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەرێم رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بەشداردەبێت لە لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ پرۆژەی چاکسازی و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.

 


‌نوێترین