×

مەزڵوم عەبدی: شەڕی نێوان کوردەکان سەرەتا زیان بەدەستکەوتەکانی رۆژئاوا دەگەیەنێت

 2020-11-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
فەرماندەی ھێزەکانی سوریا دیموکرات "ھەسەدە" رایگەیاند، شەڕی نێوان کوردەکان زیان بە دەستکەوتەکانی رۆژئاوا دەگەیەنێت پێش ھەموو کەس و پێویستە پارتی و پەکەکە بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکیدا ئا‌ماژەی بەوەکردووە،تا ئێستا پارتی و پەکەکە بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەرکردوە و پێویستە لەمەودواش ھەر بە گفتوگۆ  چارەسەری بکەن.

باسی لەوەشکردوە، شەڕی نێوان دوو ھێزی کوردی زیان بە ھەموو کوردستان دەگەیەنێت، شەڕی نێوان کوردەکان پێش ھەرکەس زیان بەدەستکەوتەکانی رۆژئاوا دەگەیەنێت.

دوپاتیشیکردوەتەوە، ئەوەی شەڕی ناوخۆ ھەڵدەگیرسێنێت جا ھەر لایەنێک بێت، گەلی کورد و مێژوو لێی خۆش نابن.

 


‌نوێترین