×

عێراق دووەم وڵاتی جیھانە لە زۆری ژمارەی کوژراو و رووداوە توندوتیژیەکاندا

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بە پێی راپۆرتێک لە ساڵی رابردوودا ١٣ ھەزار و ٨٢٩ کەس لە جیھانیدا بەھۆی رووداوە توندوتیژیەکانەوە کوژراون و عێراقیش پلەی دووەمی وڵاتەکانی گرتووە.

پەیمانگای ئابوری و ئاشتی، کە بارەگاکەی لە شاری سیدنی ئوسترالیایە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئەفغانستان لە پلەی یەکەم و دوای ئەویش عیراق دێت لە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی جیھان، کە زۆرترین روداوی توندوتیژی تیایاندا روویداوە و زۆرترین قوربانی لێکەوتووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە جیھاندا ١٣ ھەزار و ٨٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨، رێژەکە بۆ ١٥% کەمیکردووە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤ رێژەکە بۆ ٥٩% کەمیکردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، دوای ئەفغانستان و عیراق،ھەریەک لە نایجیریا، سوریا، سۆماڵ و یەمەن دەبینرێن، ھەروەھا کەمترین حالەتی تیرۆر لە جیھاندا ئیماراتە و لە پلەی یەکەمدایە، دوای ئەویش تورکمانستان و دواتر تۆگۆ دێن.

ھەرچی ئەو ناوچانەیە، کە رێژەی تیرۆر تێیاندا بەرزبوەتەوە، ئەمریکای باکور و رۆژئاوای ئەوروپا لە ھەموو ناوچەکانی تر زیاتر رێژەی تیرۆر تێیاندا بەرزبوەتەوە و ٨٩ کەس تیرۆرکراون، واتا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤، رێژەکە ٢٥٠% زیادیکردووە.

 


‌نوێترین