×

کەرکوک.. کەمپێکی ئاوارەکان داخرا و دانیشتوانەکەی گەرێنرانەوە شوێنی خۆیان

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکوک بڵاویکردەوە، ھەزار و ٨٠٠ ئاوارەی کەمپی نزراوا (لەیلان ١) گەڕێنراونەتەوە شوێنەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین.

لە روونکردنەوەیەکیدا، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، ھەزار و ٨٠٠ ئاوارەی ناوخۆی عێراق کە لە ١٧٠ خێزان پێکھاتبوون و ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بە ھۆی ھێرشەکانی داعشەوە لە کەرکوک دەژین، لە کەمپی نزراوا( لەیلان ١)گەڕانەوە شوێنی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە بۆ  شوێنی خۆیان و بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوە ڕوخاوەکانیان بڕێک پاڵپشی دارایشیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک ئاشکراشی کردووە، تەنھا کەمپێکی دیکەی ئاوارەکان لە کەرکوک ماوە ئەوەش نزیکەی ھەزار و ٢٠٠ خێزانی تێدایە و پێش سەری ساڵ دادەخرێت و دەگەرێنرێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

لە دوای ھێرشەکانی داعش بۆسەر ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق ھەزاران خێزان رویان لە شارەکانی ھەرێم و کەرکوک کرد و نزیکەی حەوت کەمپ بۆ ئاوارەکان دابینکران و لە ئێستا تەنھا کەمپێک ماوە و ئەوەش دوای مانگێکیتر دادەخرێت.

 


‌نوێترین