×

نوسینگەیەکی دیکەی دەرکردنی پاسپۆرت لە ھەرێم کرایەوە

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بە ئامادەبونی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە عێراق و وەزیری ناوخۆی ھەرێم نوسینگەی دەرکردنی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بە ئامادەبونی وەزیری ناوخۆی ھەرێم و بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت نوسینگەی دەرکردنی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ کرایەوە و بووە چوارەمین نوسینگەی پاسپۆرت کە لە دەرەوەی ناوەندی پارێزگاکان دەکرێتەوە.

رێبەر ئەحمەد،  وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کارنامەی حکومەتی ھەرێم ئەوەیە لە زۆرینەی ئەو بوارانەی کە خزمەتگوزارین ھاوڵاتیان پێویست ناکات خەرجییەکی زۆر بکەن و سەردانی ناوەندی پارێزگاکان بکەن، بۆیە بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی بەشێکی بەرچاو لەکاروباری فەرمانگەکان بۆ دەرەوەی پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەداھاتویەکی نزیکدا بەشێکی دیکە لەکاروبارەکان کە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆوە ھەیە بۆ ناو چەمچەماڵ دەگوازرێنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر نوسینگەکانی دەرکردنی پاسپۆرت لە رانیە، کۆیە، سۆران ، زاخۆ ، کراونەتەوە و ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە لە شارەکانی خۆیاندا مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت ئەنجامدەدەن و پێویست ناکات سەردانی ناوەندی پارێزگاکان بکەن.

 


‌نوێترین