ئەفسانەی تۆپی پێی جیھان و ئەرجەنتین دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا شەوی رابردوو لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ناوبراو ٢٤٠ گۆلی بۆ وڵاتەکەی و بەرشەلۆنە و ناپۆلی و بۆکاجۆنیۆرز تۆمارکردووە.
مارادۆنا ئەفسانەیەک بووە لە مێژوی ئەرجەنتین و جیھان و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، چونکە ئەو ئەستێرەیە لە سەردەمی یارییکردنیدا یارمەتی سەماکەرانی تانگۆیدا بۆ بەرزکردنەوەی جامی جیھانی ساڵی ١٩٨٦و چەندین نازناو بۆ یانەی ناپۆلی و بەرشەلۆنە.