×

عێراق زۆرترین زەوی بە مین چێنراوی ھەیە لە سەر ئاستی جیھان

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق زۆرترین روبەروی زەوی بە مین چێنراوی ھەیە لە سەر ئاستی جیھان و نزیکەی سێ ملیار مەتر چوارگۆشەیە.

بیر لۆدھامر، بەرێوەبەری بەشی کاروباری مینە چێندراوەکانی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، روبەروی بە مینچێنراوەکانی عێراق دوو ملیار و ٩٦ ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترینی ناوچەکانی بە مین چێنراوی عێراقیش دەکەوێتە باشوری وڵات و ناوچە سنورییەکانی لەگەڵ ئێران کە پاشماوەی شەری ھەشت ساڵەی نێوان ھەردوو وڵاتەکەیە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەشێکی ناوچەرزگارکراوەکانی دەستی داعش مینی چێنراوی زۆری تێدایە کە رۆژانە ھاوڵاتیان دەکاتە قوربانی و بەوەش بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە.

بە پێی ئامارەکان پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق زۆرترین روبەری زەوی بە مینچێنراوی ھەیە و نزیکەی ٨٨٣ ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، ئەوەش بەھۆی شەری کەنداو و شەری ساڵی ٢٠٠٣.

 


‌نوێترین