×

کازم فاروق: لەسێ ھەفتەدا نرخی نەوت ١٠ دۆلار بەرزبۆتەوە، بەڵام ٤٥ رۆژیشە ھەرێم موچەی دابەشنەکردووە

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی سێ ھەفتەدا نرخی بەرمیلێک نەوت لەبازارەکانی جیھاندا لە ٣٨ دۆلارەوە بووە بە ٤٨ دۆلار، واتە ١٠ دۆلار بەرزبۆتەوە، بەڵام نە پارەی نەوتەکە دیارە و حکومەتیش ٤٥ رۆژە موچەی دابەشنەکردووە.

کازم فاروق" لە نوسینێکیدا لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، "پارەی ئەم نەوتە لەبەرئەوەی لای پارتی و یەکێتیە و دەدزرێت و ھەمووی ناچێتە خەزێنەی حکومەتەوە، بۆیە چەند ھەزار بەرمیل بفرۆشرێت و بە ھەرچەند بفرۆشرێت ھیچ لە دۆخی خەڵک باش ناکات".

دەشڵێت، "بۆیە ھەرگیز باوەڕ بەم دەسەڵاتە مەکەن کە دەڵێت پارەمان نیە بۆ موچە، ئێستا لە جاران پارە زیاتر ھەیە بەڵام دزەکان ئەوەنە زۆرن پارە بەشی خەڵکی فەقیر و ھەژار ناکات."

 


‌نوێترین