×

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر ئێمە ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانمان نەدا ئەوا با من لە سێدارە بدەن

 2020-11-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، وەک ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن تەحەدای ئەو لێدوانانەی حکومەتی ھەرێم و تەواوی بەرپرسانی حکومەت دەکەین تایبەت بەوەی دەڵێن داھاتی ھەرێم بەشی موچە ناکات.

باسی لەوەشکرد، ئەوانە ئەگەر راست دەکەن با داھاتی ناوخۆ و سنورەکان و نەوت تەسلیمی خەڵکانی شارەزا و دەرەوەی دەسەڵات بکەن لە ژێر ئیشرافی ئێمە و ھێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆن و خەڵکانی تەکنۆقرات بۆ ماوەی شەش مانگ(بە مەرجێک تەواوی داھاتی فەرمی و قاچاخ، نەوت و غەیرە نەوت بگرێتەوە)

 شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاندووە، ئەگەر ئێمە بە بێ ئەوەی چاوەڕێی پارەی بەغداد بین، ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانمان نەدا ئەوا با من لە سێدارە بدەن، وە من بەرپرسم بەرامبەر بە خەڵک و بە دادگا، ئەگەر ھەمو مانگێک موچەی تەواومان پێ نەدرا با من لە سێدارە بدرێم

یان حکومەتی ھەرێم درۆ دەکات یان با بێت و ئەم قسەیەی ئێمە جێبەجێ بکات.

ئەو تەحەدایەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە ساڵی ٢٠٢٠ بەرەو کۆتایی دەچێت و سەرباری داھاتێکی زۆری نەوت و ناوخۆ و گومرگ و پارەی بەغداش بەڵام حکومەتی ھەرێم تەنیا چوار موچەی ئەمسالی دابەشەکردووە و پاش ٤٠ رۆژ لە دابەشکردنی موچەی مانگی پێشوو نازانرێت کەی موچە دابەشدەکرێت

 


‌نوێترین