×

ترەمپ: بە یەک مەرج کۆشکی سپی جێدێڵم

 2020-11-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی ھەڵبژاردنەکان بردنەوەی جۆو بایدن، کاندیدی براوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەسەند بکەن ئەوا ئامادەیە کۆشکی سپی جێبێڵێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی لە یادی سوپاسگوزاری ھێزە ئەمنیەکاندا مەرجی رادەستکردنی دەسەڵاتی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، تەنھا کاتێک کۆشکی سپی بەجێدەھێڵێت دەستەی ئەنجومەنی ھەڵبژاردن دان بنێن بە جۆو بایدن، پاڵێوراوی براوە بۆ سەرۆکایەتی چوار ساڵی داھاتوی وڵاتەکەی.

ترەمپ وتیشی "پێموایە لە ئێستاوە ھەتا ٢٠ی کانونی دوەمی ساڵی داھاتو کۆمەڵێک شتی زۆر رودەدەن، بە دڵنیاییەوە دەسەڵات جێدەھێڵم، ئێوەش ئەوە دەزانن، بەڵام ئەگەر ئەو دەستەیە ئەو کارە نەکەن ھەڵەیەکی زۆر گەورە ئەنجامدەدەن".

بریارە لە ١٤ی مانگی داھاتوودا دەستەی ئەنجومەنی ھەڵبژاردن  براوەی سەرۆکایەتی چوار ساڵی داھاتوی ئەمریکا رابگەیەنن بۆ ئەوەی لە ٢٠ی مانگی یەکی ساڵی داھاتوودا ببێتە سەرۆکی وڵات.

 


‌نوێترین