×

وەزیری تەندروستی: بەشێوەیەک کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکەین

 2020-11-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مانای نەمانی پەتاکە نیە و دەتوانرێت بە شێوەیەک کۆنترۆڵ بکرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "کەمبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەکە نیە، بە خۆپاراستنمان زیاتر کۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن کەمتر دەبێت".

بەپێی ئامارەکان، لە ھەرێمی کوردستاندا زیاتر لە ٩٥ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و لەو ژمارەیەش ٥٩ ھەزار کەس چاکبوونەتەوە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و چەند رۆژێکیشە ژمارەی تووشبوون رووی لە دابەزین کردووە.

 


‌نوێترین