شەوی رابردوو بەھۆی کێشەی نێوان دوو خێزان لەسەر قەرز لە گەرەکی باروتخانەی شاری کەرکوک چوار کەس بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیس، لە نزیک مزگەوتی ھاوکاری گەرەکی باروتخانەی رۆژھەلاتی شاری کەرکوک، بە ھۆی کێشەی قەرزەوە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو ماڵ دروست بووە شەرە تەقە لە نێوان ھەر دوو ماڵەکەدا ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ھۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکوک، دواتر پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.