×

لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوری عێراق کارەکانی تەواو کرد

 2020-11-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوری ھەمیشەیی عێراق کارەکانیان کۆتایی ھاتووە و ڕاپۆرتیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی بکەن و ماددەی (١٤٠) یەکێک دەبێت لەو ماددانەی پێشنیاری گۆڕانکاری تێداکراوە.

لێژنەی ھەموارکردنەوەی دەستوری عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم کارەکانیان تەواو بووەو ڕاپۆرتەکەیان ئامادەیە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داھاتوودا لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بخرێتە ڕوو.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ماددەی (١٤٠) یەکێک دەبێت لەو ماددانەی گفتوگۆ و بۆچوونی لەسەر دەکرێت، گۆڕانکارییەکان لەلایەن پەرلەمانەوە یەکلایی دەکرێتەوە.

 


‌نوێترین