×

پەرلەمانتارێکی عێراق: نەوتی ھەرێم بە تەواوی فرۆشراوە، دانوستان لەسەر چى دەکرێت؟

 2020-11-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسار رایگەیاند، نەوتی ھەرێم حەوت ساڵ لەمەوبەر بە گرێبەستێکی ٥٠ ساڵی فرۆشراوە بە تورکیا و دانوستانەکان ھیچ نرخێکیان نییە.

عالیە نەسیف، ئەمڕۆ ھەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "شاندە حکومییە راسپێردراوەکان بە دانوستان لەگەڵ ھەرێم، لەسەر (ھەوا) دانوستان دەکەن، چونکە نەوتی ھەرێم بۆ ماوەی ٥٠ ساڵی داھاتو فرۆشراوەتە تورکیا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حزبی دەسەڵاتدار لە ھەرێم گرێبەستێکی لەگەڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی نەوتی ناوچەکە واژۆکردوە، حەوت ساڵ لەمەوبەریش ئەو کارە ئەنجامدراوە و پارەکە رادەستکراوە، ئەو پارەیەش لە ئەژمارە بانکییەکانی دەرەوەی وڵات تایبەت بە کەسایەتییە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم جێگیرکراون".

رونیشیکردوەتەوە، "لە ئێستادا ھیچ نەوتێک نەماوە بۆ فرۆشتن بێجگە لەو بڕە کەمەی لە دەروازە سنورییەکانەوە دزەیان پێدەکرێت، بەوھۆیەشەوەیە دەیان قەیرانی ئابوری لە ھەرێم ھەیە و موچەکانیان دوادەکەوێت موچەی فەرمانبەران کەمدەکرێـتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی ناوەند نەزانە یان بەو ئەندازەیە بچ ئاگایە؟ یان ئەوەتە بەرێکردنی بابەتەکەیە و گفتوگۆکانیش بریتیە لە سیناریۆ و پێکەنین بە گەلانی عێراق".


‌نوێترین