×

تورکیا ئۆپراسيۆنێکی نوێی دژی پەکەکە دەستپێکرد

 2022-02-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەمرۆ ئۆپراسيۆنێکی نوێ دژی پەکەکە بەناوی (ئارن شتا ٢٤) لە باشوری رۆژھەڵات دەستپێکردووە.

لە راگەیەنراوێکیدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسيۆنێکی نوێ دژی پەکەکە بەناوی (ئارن شتا ٢٤)  لە ولایەتی سیعرات لە باشوری رۆژھەڵات ( باکوری کوردستان) دەستپێکردووە، کە ھێزی کۆماندۆ و تایبەت و پۆلیس بەشداریان تێداکردووە.

بۆ بە ناوی (ئەرن) ناونراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی تورک بەناوی (ئەرن بولبول) کە بەپێی وتەی حکومەتی تورکیا لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە ١١ی ئابی ٢٠١٧دا کوژراوە.

 


‌نوێترین