×

ڤیدیۆ.. لە ناوەراستی شەقامێکدا ھێرش دەکرێتە سەر دوو ئافرەت و لێیان دەدرێت

 2020-11-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
شەوی رابردوو دوای ھێرشکردنە سەر سەنتەرێکی مەساج لە ناوەراستی بەغدا، دوو کارمەندی ئافرەتى سەنتەرەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ھێنراونەتە سەر شەقام لێیاندراوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەک چەکداری گروپی رەبعەڵا کە جل وبەرگی مەدەنییان لەبەردابووە و نزیکەی ٥٠ بۆ ٧٠ چەکداربوونە و ھێرشدەکەنە سەر سەنتەری "شیلان" لە ناوچەی کەرادەی بەغدا و چەکی سوک و مامناوەندیان پێبووە و بیناکەیان سوتاندووە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دوو کچی کارمەندی سەنتەرەکە لەلایەن چەکدارەکانەوە ھێنراونەتە سەر شەقامەکە و زۆر بە توندی لێیان دراوە. 

گروپی رەبعەڵا، بە گروپێکی نزیک لە حەشدی شەعبی دادەنرێت و لەماوەی رابردوودا ئاماژەیان بەوەکردبوو، "رێگەنادەین یانە و سەنتەرەکانی مەساج لە بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی بەردەوامبن."

 


‌نوێترین