×

دواین زانیاری لەبارەی کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن

 2020-11-28
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، "بەھۆی ئەو ئەزموونانەی کە ھەمانە جاریکی دیکە رێگەنادەین بە کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن".

خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند،" رێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا زیاد دەکات، ھاوکات بە گوێرەی ئەو ھەڵسەنگاندنانەی کە کردومانە ئەوە دەخەنەڕوو، ھێشتا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دۆخێکی مەترسیداردایە و جێگای متمانە نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەھۆی ئەو ئەزموونانەی کە ھەمانە جاریکی دیکە رێگەنادەین بە کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن".

بەپێی دواین ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان، سێ ھەزارو ٦٤٠ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانیش ٢٥٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراوون، ھاوکات ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە  ٣٨٥ کەس بووە، ١٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 


‌نوێترین