لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێکی ھێزە ئەمنیەکان لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە شاری واست، خۆپیشاندەرێک دەشێلێت و دەیکوژێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمرۆ شەممە روبەروبوونەوە لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران لە شاری واست رویداوە و بەھۆیەوە سێ خۆپیشاندەر کوژراون.
توندوتیژیەکانی شاری واست ئەمرۆ زیاتر سەری ھەڵدا دوای ئەوەی ھێزە ئەمنیەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و خێوەتەکانیان سوتاند.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 10 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون و قەدەغەی گشتی ھاتوچۆ لە شارەکانی ناسریە و واست و چەند ناوچەیەکی تر راگەیەندراوە.