بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە مانگی رابردوودا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون و زۆربەی حاڵەتەکانیش بە تەقەی راستەخۆی سوپای پاسدارانی ئێران بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، کە تایبەت بە پرسەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون، ١٤ کۆڵبەریش برینداربوون، بە بەراورد بە مانگی پێشووتر، رێژەکە ٢٥% بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژران و برینداربوونەکان لە مانگی رابردوودا لە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێی رۆژھەڵاتی کوردستان تۆمارکراون.