×

خلوسی ئاکار: لەگەڵ عێراق و ھەرێمی باکور لەسەر بنبڕکردنی پەکەکە رێککەوتوین

 2022-02-20
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ھەرێمی باکور (ھەرێمی کوردستان ) رێکەوتون بۆ بنبڕکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە)‌.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە،‌ خلوسی ئاکار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا وتی "جۆرە رێککەوتنێک لە ئارادایە بۆ رزگاربوون لە تیرۆر بە خێراترین شێوە" و لە دیدارە دوو قۆڵییەکانیشیان لە میونخ باسیان لە بەرەنگاربونەوەی پەکەکە و یەپەگە و داعش و گروپی گولەن کردوە.

ئاژانسی ئەنادۆل ئاشکرایکردووە،‌ ئاکار لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دیدار و کۆبونەوەی ھەبووە و پێی راگەیاندوە کە تورکیا رێز لە سنور و سەربەخۆیی و سەروەریی سەرجەم دراوسێکانی دەگرێت، بەڵام پەرۆشیشە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی خۆی.

خلوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوری عێراق بۆ ھاوکاریکردنی عێراقە لە بنبڕکردنی تیرۆرستان لەو ناوچەیە و کۆدەنگیش لەگەڵ لایەنی عێراقیدا ھەیە کە پێویستە بە زووترین کات ناوچەکە لە تیرۆر پاک بکرێتەوە"، خلوسی ئاکار وای وتوە.

 


‌نوێترین