×

لەیلا گیۆڤەن بە ٢٢ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

 2020-12-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە بەتۆمەتی بانگەشەکردن و ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە ٢٢ ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

دانیشتنێکی دیکەی دادگایکردنی لەیلا گیوڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کەجەدە (دیموکراتیک) لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا ١٨ تۆمەتی جیاواز رووبەڕووی ھاوسەرۆکەکەی کەجەدە کرایەوە، ھەرچەندە ناوبراو خۆی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، دوو پارێزەری بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

دادگاکە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و بانگەشەکردن بۆ ئەو رێکخراوە سزای ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

لەیلا گیوڤەن، کە لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا وەک پەرلەمانتاری ھەدەپە ھەڵبژێردرا، بەھۆی وتارێکی دژی ھێرشی تورکیا بۆ سەرعەفرین و خەباتی خۆی لەناو کۆنگرەی کۆمەڵگەی(دیموکراتیک)، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨وە  دەستگیرکراوە و تا ئێستا لەبەندیخانە ڕاگیراوە.

 


‌نوێترین