×

ھەدەپە: لە چوارساڵدا ١٠ ھەزار ئەنداممان سزا دراون

 2020-12-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
پارتی دیموکراتیکی گەلان رایگەیاند، لەماوەی چوار ساڵی رابردودا ٢٠ ھەزار ئەندام و لایەنگریان دەستگیرکراون و سزای زیندانیکردن بەسەر ١٠ ھەزاریاندا سەپێنراوە.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (ھەدەپە) راپۆرتێکی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتوە، دادگا و ھێزەکانی پۆلیس لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھاوپەیمانیی (ئاکەپە – مەھەپە)دان.

بەپێی راپۆرتەکەی ھەدەپە، لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٣٠٠٠ (سێ ھەزار) ئەندام و بەڕێوەبەر و پەرلەمانتار زیندانیکراون و تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  ھەزار و ٧٥٠ ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە دەستگیرکراون و سزای زیندانیکردن بەسەر ١٧٢ کەسیاندا سەپێنراوە.

لە راپۆرتەکەدا ھاتوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، چوار ساڵ و ٨ مانگ، فیگەن یوکسەک داغ، ساڵێک و یەک مانگ، ئیدریس بالوکەن، ١٦ ساڵ و ٨ مانگ، چاغڵار دەمیرەڵ، ٧ ساڵ و ٦ مانگ، عەبدوڵا زەیدان، ٨ ساڵ و مانگێک، گولسەر یڵدرم، ٧ ساڵ و ٦ مانگ، موسا فاریس ئۆگیولاری، ٩ ساڵ. لەیلا گیوڤەن، ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ، ھاوکات ٤٨ شارەوانی لەلایەن قەیومەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

 


‌نوێترین