×

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەماوەیەکی نزیکدا ئازاددەکرێت

 2020-12-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە ئازاددەکرێت.

مەحسونی کارەمان، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان – ھەدەپە بە ماڵپەڕی دوڤار-ی تورکی رایگەیاندووە، ناکرێت دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵێن بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش جێبەجێ ناکەن، چونکە پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤ ماددەیەکی دەستورییە.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێداندا ئەو ماددەیە بۆ دەستور زیادکراوە، کە تورکیا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکات و نابێت رەتیبکاتەوە، چونکە مانای رەتکردنەوەی دەستوری تورکیایە.

پارێزەرەکە ئاشکراشیکردووە، لەم نزیکانەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و پێشی وایە، ئەو بڕیارەی دادگای ئەوروپا کاریگەریی لەسەر دۆسییەی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەی دیکەش دەبێت، کە ئێستا لە زیندانن و رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئازادکردنیان.

 


‌نوێترین