×

باج دەخرێتە سەر کارمەندانی کەرتی تایبەت و چەندین کەرتی جیاواز

 2021-01-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
حکومەتی ھەرێم ١١ بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج دەرکردوە لەوانەش وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی نەوت، کارمەندانی بیانی.

کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی بڕیاریداوە بە دانانی باج لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ( کۆرەک تیلیکوم، ئاسیاسێڵ و زەین) کە تائێستا تەنھا باجیانداوە بەحکومەتی فیدراڵ، ھەروەھا دانانی باج لەسەر کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کە لە ھەرێمی کوردستاندا کاردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە بڕەیارەکان تایبەتە بە ھەموارکردنەوەی رێنماییەکانی تایبەت بە کارمەندانی بیانی و بڕیاردراوە باج بخرێتەسەر ئەو کەرتەش، ھاوکات بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لەباج بە ئاستێکی بەرچاو ھەڵدەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتی باج ئەوەشی خستەڕو، بەپێی بڕیارەکانی حکومەت باج دەخرێتەسەر (ئۆتۆمبێلی گرانبەھا، ریکلام، ریستۆرانت، ھۆتێل و لێدانی ستیکەر لەسەر بەرھەمی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان).


‌نوێترین