×

ئێران مانۆڕی گەورەی موشەکی ئەنجام دەدات

 2021-01-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
سوپای ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە مانۆڕی گەورەی موشەکی لە ئاوەکانی کەنداو ئەنجام دەدات.

بەپێی میدیاکانی ئێران، سبەی سێشەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، سوپای ئێران مانۆڕی گەورەی موشەکی لە ئاوەکانی کەنداودا ئەنجام دەدات و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، مانۆڕەکە لە پارێزگای (کنارک)ەوە دەستپێدەکات و تێیدا كەشتى سەربازی (مەکران و زرە) کە سەکۆی ھەڵدانی موشەکی لەسەرە بەکاردێت.

ھەفتەی پێشوو سوپای ئێران گەورەترین مانۆڕی سەربازی تایبەت بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە باکوری خۆرھەڵاتی وڵاتەکە ئەنجامدا.

 


‌نوێترین