×

پەرلەمانتارێک: دانەوەی قەرزی ھەرێم لە لایەن ناوەندەوە پێچەوانەی یاسایە

 2021-01-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی دانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان خستوەتە ناو پرۆژە یاسای بودجەوە ئەوەش سەرپێچی ئاشکرای یاسایە.

نەدا شاکر جەودەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی بە ئاشکرا سەرپێچی یاسای کردوە و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستانی خستوەتە ناو چوارچێوەی بودجەوە.

رونیشیکردووەتەوە، دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان لەکاتێکدایە، کە لە چەند ساڵی رابردوودا ھەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا نەوتی فرۆشتوە، ئەوەش بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت، چونکە ھەرێم پابەند نەبوە بە رادەستکردنی ئەو قەرزەی کە لایەتی بە حکومەتی ناوەند.

دەشڵێت، پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بە ھێندەی پشکی ٦ بۆ ٨ پارێزگایە بە گشتی، ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە و قەبارەی پەراوێزخستنی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق پیشان دەدات.

 


‌نوێترین