×

لیژنەی دارایی: بودجەی کارەبا ١٠ ھێندەی بودجەی ئاوەدانکردنەوەیە

 2021-01-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی وەزارەتی کارەبا ١٧ ترلیۆنی بۆ دیاریکراوە کە ١٠ ھێندەی بودجەی وەزاەرتی ئاوەدانکردنەوەیە.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە بودجەی گشتی ٢٠٢١دا ١٧ ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی کارەبا تەرخان کراوە لە کاتێکدا وەک پێویست خزمەت بە ھاولاتیان نەکراوە و کارەبایان بۆ دابین نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تەنھا یەک ترلیۆن و نیو دیناری بۆ تەرخان کراوە، بەوەش ناتوانرێت خزمەت بە پلانی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی عێراق بکرێت.

باسیلەوەشکردووە، بۆ وەزارەتی بەرگری زیاتر لە ١١ ترلیۆن دینار تەرخانکراوە واتای ئەوەیە عێراق لە باری شەردایە.

 


‌نوێترین